کوردستانی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كۆبووه‌وه به‌ڵام باسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نه‌كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆبووەوە و كۆمه‌ڵێك بڕیاری ئابووری و تایبه‌تی ده‌ركرد، به‌ڵام له‌باره‌ی ناردنی قه‌رزه‌وه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، هیچ بڕیارێكی نه‌دا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پێده‌چێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویدا بابه‌تی 700 ملیار دینار قه‌رز بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێبكات، له‌كاتێكدا كه چاوه‌ڕوانی چوونی وه‌فدی هه‌رێم ده‌كات بۆ به‌غدا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بابه‌ته.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندووه، كه دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا هیچ مانایه‌كی نه‌ماوه، هاوكات ئاشكرایكردووه، كه وه‌فدی هه‌رێم له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا 6ی مانگ تا 10ی مانگ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت: هیچ مانایەک نەماوەتەوە بۆ دانیشتن لەگەڵ بەغدا، بۆیە دەبێت ساڵی تازە بەرهەمی کۆبوونەوەکانمان بچنینەوە.
هه‌ورامانی پێشتر رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی نوێوه به زمانێكی تر له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌دوێت.