کوردستانی
دوای لێدوانی ئه‌ردۆغان، فڕۆكه‌كانی توركیا سنوری هه‌رێمیان بۆردوومانكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
له‌دوای لێدوانی رۆژانی رابردووی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیی بۆردوومانكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان، فڕۆكه‌كانی توركیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری هه‌رێمی كوردستانیان بۆردوومانكرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا بە یارمەتی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان، گوندەکانی سلێ، بۆلێ، بەردەقەلشیو، کیلاو ڕەشانی دەڵوەکۆتریان لە بناری قەندیل بۆردوومانکردووە و فڕۆكه‌كان زۆر به نزمی سوڕاونه‌ته‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا و دڵه‌ڕاوكێیان لای دانیشتوانی ناوچه‌كه دروستكردووه.
هاوكات راگه‌یه‌ندرا كه له‌كاتژمێر 4:15 خولەکی ئێوارەی سێشەممە، فڕۆكه‌كانی توركیا دەوروبەری گوندی بێپاڵان لە بناری چیای قەندیل بۆردوومانكردووه ولەبەرئەوەی ئەو شوێنە دوورە لە ئاوەدانی تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون و بەهۆی بۆردوومانەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەلایەن گوندنشینان دروست بووە.

له رۆژانی رابردوودا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌دوای كوژرانی 12 چه‌كداری سوپای توركیا له سنووری هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامیی بۆردوومانكردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستانی كرد.