کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی بۆردوومانەکەی بەیانیی ئەمڕۆی قەزای چەمچەماڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان گوندی توتەقەڵەی بناری خاڵخاڵانی لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ بۆردوومانکرد.

رەمک رەمەزان، قایقمامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2023 لە کاتژمێر 6:00 و 7:00 و 8:00 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی تووتەقەڵی لە ناحیەی ئاغجەلەری سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆردوومانکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستاش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە سەر ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە و بەهۆی مەترسییەوە هێزە ئەمنییەکان نەیاتوانیوە بچنە شوێنەکە و زیانەکان دیاریبکەن".
س،ر