کوردستانی
زانیاریی لەبارەی ئەو سێ گەریلایەی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ شەهیدکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا گوندی توتەقەڵەی بناری خاڵخاڵانیان لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ-یان بۆردوومانکرد، بەپێی ئەو ئامارەبێت کە ئاژانسی هەواڵگریی میتی تورکی بڵاویکردووەتەوە سێ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" شەهیدبوون.
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2023 لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕکەوانی تورکیا بۆ بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکاران لە سنووری قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەرپرسی باکووری سلێمانی و دوو فەرماندەی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان شەهیدبوون.
ئاژانسی هەواڵگریی میتی تورکی رایگەیاند "لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی گەریلاکانی پارتی کرێکاران لە سنووری هەرێمی کوردستان، ئاریان ئاری کە ناسناوی زەینەب ئایڤەری هەڵگرتبوو، یەکێکە لە کارگێڕانی رێکخراوی پارتی کرێکاران، باهۆز زاگرۆس ناسناوی محەمەد شەفا ئەکمان، عەلی خەبات ناسناوی ئێردینچ بۆلکال، یەکێکە لە بەرپرسە باڵاکانی ئەو رێکخراوە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە شەهیدکراون".
میدیاکانی پەکەکە هەواڵی شەهیدبوونی زەینەب ئایڤەری و عەلی خەباتی پشتراستکردووەتەوە و دەڵێن "هەڤاڵمان ئاریان ئاری و عەلی خەبات یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەجە و کەجەکە کرانە ئامانج".
رەمک رەمەزان، قایقمامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2023 لە کاتژمێر 6:00 و 7:00 و 8:00 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی تووتەقەڵی لە ناحیەی ئاغجەلەری سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆردوومانکردووە".
س.ر