کوردستانی
کچێک لەلایەن باوکییەوە دەستڕێژی گولـلەی لێکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەناوبازاڕی ناحیەی تەقەتەقی سەر بە قەزای کۆیە باوکێک دەستڕێژی گولـلەی لە کچەکەی کرد و برینداریکرد.
شێروان جەلال، جێگری بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2023 لەناوبازاڕی ناحیەی تەقەتەق باوکێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە سێ فیشەکی بە کچەکەیەوە ناوە و برینداری کردووە".
جێگری بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد "کچەکە بریندارە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری کەرکوک کراوە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کچەکە تەمەنی 25 ساڵە و ناوی (س، م، س)ە.
س.ر