کوردستانی
میدیای یه‌كێتیی و پارتی: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دواده‌كه‌وێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه‌كانی رای گشتیی له هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رچاوه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامنادرێت.
میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كه میدیای هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی كوردستانن، له‌وانه‌ش كه‌ناڵی ئاسمانی رووداو و سایتی كوردساتنیوز له‌زاری به‌رپرسانی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه بڵاویانكرده‌وه، كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك چاوه‌ڕوانكراوبوو، له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامنادرێت و بۆ كاتێكی تر دواده‌خرێت.
دوێنێ سێشه‌ممه، عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ڕابەری گشتیی بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری هه‌ولێر ته‌ئكیدی له‌پێویستی یه‌كڕیزیی كورد كرده‌وه و وتی " نازانین فریا ئه‌كه‌وین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین یان نا".
عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ڕابەری گشتیی بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان ئاماژه‌ی به گرنگیی په‌رله‌مانی كوردستان و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان كارا بێت، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان رزگاری ده‌بێت له‌و بۆشاییه یاساییه‌ی كه هه‌یه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت زۆرباشه، به‌ڵام تا ئێستا نازانین ئایا فریا ئه‌كه‌وین له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامی بده‌ین یان نا.
بڕیاربوو رۆژی 25ی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌بچێت، به‌گوێره‌ی میدیای عیراقیی، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، وه‌زاره‌تی دارایی راسپاردبوو بۆ ئه‌وه‌ی پاره بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌رخانبكات، كه بڕی 43 ملیار دیناره.