کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە بارەی ئهو كێشهیهی له شێڵتەری سەگى بێلانەی هەولێر روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا -
دوای ئهوهی سهرچاوهكانی ههواڵ و تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان كێشهیهكیان بڵاوكردهوه كه ئهمڕۆ له شێڵتهری سهگی بێلانه له شاری ههولێر روویداوه،

بەرێوەبەراتیی فەرمانگەى خزمەتگوزارىی ژینگەپارێزى هەولێر روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه.
لهراگهیهندراوی بەرێوەبەراتیی فەرمانگەى خزمەتگوزارىی ژینگەپارێزى هەولێر روونكراوهتهوه، چەند رۆژێک لەمەوبەر ژنێكی بیانیی، سەردانی بەرێوەبەرایەتیی فەرمانگەى خزمەتگوزاریی و ژینگەپارێزیی هەولێرى کرد و ئامادەیی خۆی دەربڕی بە تیمی خۆبەخش و دابینکردنی دەرمان هاوکاریی شێڵتەرى سەگى بێلانەى هەولێر بکات، وەکو بەرێوەبەرایەتیی فەرمانگەى ژینگەپارێزى هەولێر، داواکارییەکەمان قەبوڵکرد و سوپاسى هەرکەس و لایەنێک دەکەین کە هاوکارمان بێت.
درێژهی پێدراوه كه، دوێنێ سێشەممە ژنه بیانییهكه داوای چوونە ژوورەوەی شێڵتەرى کرد و رهزامەندی پێ درا، ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیار بوو برێک دەرمان ببات وەک یارمەتى بۆ شێڵتەر، بەڵام بەداخەوە لەکاتی چوونە ژوورەوەی، بە وشەى نەشیاو بێ ڕێزییەکی زۆری بەرامبەر بە ستافی شێڵتەر و پزیشکانى ڤێتێرنەری کردووە کە تەمەنێکی زۆریان هەیە لەو بوارەدا، سەربارى ئەوەش خۆی وانیشانداوە کە بەهۆی پاڵپشتی هاوسەرەکەیەوە دەتوانێت هەر کار و رەفتارێک ئارەزوو بکات ئەنجامی بدات، لەگەڵ دوو کەسى دیکە کە هاوکارى بوونە، خۆیان تێکەڵ بە هەندێک بابەت کردووە کە دوور و نزیک پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە (بۆ نموونە ناڕەزاییان دەربڕیوە لەوەى بۆچی خواردن و ئاو لە ناو قەفهسی ئاژەڵەکاندا نییە، بێئاگا لەوەى بە پێی رێنمایی ڤێتەرنەری ئەو ئاژەڵهی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، نابێ ئاو و خواردنی تا ماوەیەک پێ بدرێت)، ئەوە سەربارى ئەوەى هەوڵی وێنەگرتن و ریکۆردی ڤیدیۆییان داوە.
له راگهیهندراوهكهدا ئاماژه بهوهشكراوه كه پێشوەخت پێیان وتراوە بەپێى رێنماییەکان هیچ کەس بۆى نییە وێنەبگرێت و وێنەگرتن رێگەپێدراو نییە، بۆیە لەلایەن تیمەکانیانەوە رێگریان لێ کراوە تاوەکو کێشە و گرفتی زیاتر بۆ شێڵتەرەکە دروست نەکەن.

بەرێوەبەراتیی فەرمانگەى خزمەتگوزارىی ژینگەپارێزى هەولێر دهڵێـت: بۆ بەرچاووڕونی هاوڵاتییان، شێڵتەری سەگى بێلانەى هەولێر لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمى کوردستان، بە تەواوی مەرجە تەندروستی و ژینگەییەکان دروستکراوە و ئاژەڵەکانیش بە پێی رێکارە تەندروستیەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، وەکو بەرێوەبەراتیی فەرمانگەى خزمەتگوزارىی و ژینگەپارێزى هەولێریش بەفەرمان و راسپاردەی بەڕێز پارێزگاری هەولێر دەرگای شێڵتەرى سەگى بێلانەى هەولێر بەرامبەر هەر ئاژەڵ دۆستێک کراوەیە کە بیەوێت دەستی هاوکاری و یارمەتی بۆ شێڵتەر درێژبکات، بۆ ئەو رووداوەى ئەمڕۆش روویداوە پارێزگای هەولێر لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکات و رێکارى یاسایی بەرامبەر ئەو کەس و لایەنە دەگیرێتەبەر کە کەمتەرخەم بووە و کاری نەشیاو و رەفتارى نابەجێی ئەنجامداوە.
بهگوێرهی سهرچاوهكانی ههواڵ و تۆره كۆمهڵایهتییهكان و بهگوێرهی كۆنفرانسیی ئهو ژنه بیانییهی سهردانی شێڵتهری سهگی بێلانهی له ههولێر كردووه، سوكایهتیی پێكراوه و نهیانهێشتووه دهرمان بدهن به سهگهكان و ویستوویانه دواتر دهرمانهكان بفرۆشن.