کوردستانی
هه‌ولێر... درۆنێك له ناحیه‌ی به‌حركه خرایه‌خواره‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوێك له‌لایه‌ن به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی عیراقیی سه‌باره‌ت به بۆردوومانكردنی بنكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، كه درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له ناحیه‌ی به‌حركه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر خراوه‌ته‌خواره‌وه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو نزیكه‌ی كاتژمێر 8 لە نزیک گوندی ئاشۆکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه بنكه‌یان له شاری هه‌ولێره، درۆنێکی بۆمبڕێژکراویان خستووه‌ته خواره‌وه و هیچ زیانێكی گیانیی و مادیی نه‌بووه.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی عیراقیی ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، له‌رێگه‌ی درۆنه‌وه بۆردوومانی بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیی له هه‌ولێر كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له تۆڵه‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل و هێرشكردنه سه‌ر شاری غه‌ززه، به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشه‌كانیان.