کوردستانی
بۆچی لایەنە ئیسلامییەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق سەرکەوتوونەبوون؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێباز حەسەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لیستی هاوپەیمانی ئیسلامییەکان لە کەرکوک کاندیدەکانی جەماوەریی پێویستیان نەبووە تادەنگ بەدەستبهێنن، ئاماژە بەوەشدەکات بابەتی نەتەوەیی زاڵە بەسەر خەڵکی کەرکوکدا.
د. موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لیستی هاوپەیمانی مەشخەڵی کەرکوکی یەکگرتوو کۆمەڵ کاندیدەکانیان جەماوەریان نەبوو تادەنگی پێویست بەدەستبهێنن و لایەنگر و رێکخستنەکانیشیان نەیان توانیووە بڕوا بە خەڵکی کەرکوک بهێنن تادەنگیان پێبدەن".
ئاماژەی بەوەکرد "لە کەرکوکدا بابەتی نەتەوەیی زۆر زاڵە و ئەمەش وایکردووە ململانێیەکی زۆر دروست بێت لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکوک و ئێمەش وەک لیستی مەشخەڵی کەرکوک پشتیوانی ناوخۆیی و دەرەکیمان نەبوو، بۆیە لەو هەڵبژاردنەی کەرکوکدا سەرکەووتوو نەبووین"
رۆژی 18ی ئەم مانگە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە کورد لەنێوان عەلمانی و ئیسلامییەکاندا بە لیستی جیاواز بەشدارییان کرد، لایەنە ئیسلامییەکان کە بە لیستی هاوپەیمانی مەشخەڵی کەرکوک لەنێوان یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەریی پێکێهنرابوو نەیان توانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنن و هەریەک لە یەکێتی نیشتمانی پێنج کورسی و پارتی دیموکراتی کوردستان توانی دوو کورسی بەدەستبهێنێت.
س.ر