کوردستانی

كه‌شناسێك: گۆڕانكاریی باش و دڵخۆشكه‌ری كه‌شوهه‌وا به‌ڕێوه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسێك: گۆڕانكاریی باش و دڵخۆشكه‌ری كه‌شوهه‌وا به‌ڕێوه‌یه‌
مه‌ودا میدیا -

سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای بواری كه‌شناسیی و بوومه‌له‌رزه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مژده‌ی داوه‌ له‌وه‌ی كه‌ گۆڕانكاریی ئه‌رێنیی كه‌شوهه‌وا بۆ ماوه‌ی داهاتوو به‌رێوه‌یه‌.

ئه‌و كه‌شناسه‌ كورده‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونیكردووه‌ته‌وه‌، گۆڕانکارییەکانی رەگەزەکانی کەش بۆ مانگی یەک و دووی ساڵی نوێ بۆ هەموو ناوچەکان دڵخۆشکەر و ئیجابین. 

سیروان ساڵح عه‌لی ده‌ڵێت: ئەگەر هەیە لە هەفتەی دووەمی مانگی یەکەوە (كانوونی دووه‌می ساڵی 2024) کاریگەریەکانیان دەربکەوێت بە دابەزینی تۆپەڵە هەوای ساردی جەمسەری و هاتنی چەندین ناوچەی پەستان نزم له مانگی یەک و دوو.

ئه‌و كه‌شناسه‌ كورد پێشتر رایگه‌یاند، پێشبینیی هاتنی دوو شه‌پۆلێكی توندی سه‌رما و به‌فربارین بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌ ناوه‌راستی مانگی داهاتوودا له نێوان 15 تاوەکو 25 ی مانگی 1، ئەگەر هەیە دوو شەپۆلی سەرمای توندو بەفربارین تەواوی ناوچە کوێستانییەکان و بەشێکی زۆری گەرمیانیش بگرێتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان