کوردستانی
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی په‌یامێكی به‌په‌له‌یان بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی نارازی په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه و ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له بایكۆتكردنی خوێندن له وهزری دووه‌مدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، كه ئه‌مڕۆ له شاری كۆیه كۆبوونه‌ته‌وه و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی خۆپیشاندان و بایكۆتكردن ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی له‌سه‌ر "خه‌مساردیی" به‌رده‌وام بێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
بە ناوی خوای گەورەی میهرەبان

مامۆستایان و فەرمانبەران، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، چین و توێژە جیاوازە ستەملێکراوەکان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ / ١٢ / ٢٠٢٣ مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سەرجەم شار و شارۆچکەکان لە شاری کۆیە و لەساڵڕۆژی شەهیدبوونی مامۆستا هێرش کۆبوینەوە، لێرەوە جارێکی تر دووپات‌مان کردەوە درێژە بە ڕێبازی شەهید مامۆستا هێرش بدەین و لەوەرزی دووەمی خوێندن بەردەوامیی بە بایکۆت و ناڕەزایەتیەکانمان دەدەین، چونکە دەسەڵاتدارانی هەرێم و زۆر بێ باک و خەمساردانە مامەڵە لەگەڵ کێشەی مووچەی مووچەخۆراندا دەکەن و ئامادەنین کێشەکان چارەسەر بکەن .
ئێمە وەک چۆن پێشتر باکمان بە فشار و چەواشەکاریی و سزادانی ئیداریی و دارایی و هەڕەشەکانی دەسەڵات نەبووە، بۆ لەمەودواش ئاوڕیان لێنادەینەوە و بە ورەیەکی بەهێزترەوە بەردەوام ئەبین لەم خەباتە مەدەنییە فراوانە.
هەرلێرەشەوە، جارێکی تر، جەخت لە داواکارییە هەمیشەییەکانمان دەکەینەوە کە ئەم داوایانەی لای خوارەوەن
١. دەسپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران
٢. دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ
٣. دیاری کردنی چارەنوسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ
٤. دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکان
٥. دابەشکردنی مووچەکانمان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن بانکە حکومیەکانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە.
وە هەر لێرەوە ڕایدەگەیەنین لەوەرزی دووەمی خوێندن بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر ماف و داواکارییەکانمان ناکەین و درێژە بە بایکۆت و ناڕەزایەتیەکان دەدەین بە گروتینی زیاترەوە بەردەوام دەبین تا ئەوکاتەی بەکردەیی وەڵامی داواکارییەکانمان وەردەگرین .
لەکۆتاییدا داواکارین
سەرجەم چین و توێژەکان پشتیوانی بایکۆت و ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان بن .وە ئەو خوێندنگایانەی بەهەر ناوێکەوە کراونەتەوە دەرگای خوێندنگاکان دابخەنەوە و بایکۆت ڕابگەیەننەوە.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ٢٨ / ١٢ / ٢٠٢٣