کوردستانی
هه‌ولێر.. ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك كه بازرگانی به‌جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر كرد كه بازرگانی به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه كردووه.
روونیكردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو، ئه‌كاونت و په‌یجی ساخته‌ی به ناوی گون و گورچیله داناوه و به خه‌ڵكی وتووه، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت گون و گورچیله‌ی بۆ په‌یدا ده‌كات.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان، تۆمه‌تباره‌كه خه‌ڵكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانه و دوای ئه‌وه‌ی فێڵی لێ ده‌كرێت ده‌بردرێته ئێران و بڕی دوو هه‌زار دۆلاری لێ وه‌رده‌گرن به ناوی پشكنین بۆ ئه‌وه‌ی "ئه‌ندامی نێرینه"ـی خۆی بفرۆشێت، به‌ڵام دوای ئه‌و فێڵه، ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و په‌یج و ئه‌كاونته ساخته‌كه‌ی داناوه.
پۆلیسی هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، ئه‌و تۆمه‌تباره پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه "گونی چه‌پ" كه بۆ "سێكس" به‌كاردێت نرخی 17 ده‌فته‌ر دۆلاره و گونی راستیش كه بۆ منداڵبوون به‌كاردێت، نرخه‌كه‌ی 11 ده‌فته‌ر دۆلاره و گورچیله نرخه‌كه‌ی دوو ده‌فته‌ر دۆلاره، به وته‌ی پۆلیسی هه‌ولێر، تۆمه‌تباره‌كه پێی راگه‌یاندوون، كه كڕیاری ئه‌وه‌نده زۆر بووه، فریای كاركردن نه‌كه‌وتووه.