کوردستانی

بۆردوومانی توركیا نزیكه‌ی 100 هه‌زار خوێندكار له‌ خوێندن بێبه‌شده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆردوومانی توركیا نزیكه‌ی 100 هه‌زار خوێندكار له‌ خوێندن بێبه‌شده‌كات
مه‌ودا میدیا - 

بۆردوومانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و به‌به‌رنامه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، توركیا ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ئابووری و ته‌ندرووستیی و ژێرخانی ئابووری رۆژئاوای كوردستان ده‌كاته‌ ئامانج. 

ده‌سته‌ی په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، بۆردوومانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كان، بووه‌ته‌ هۆی بێبه‌شكردنی 89 هه‌زار و 418 خوێندكار له‌ خوێندن و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پێنج خوێندنگه‌ی كانتۆنی جه‌زیره‌ی كردووه‌ته‌ ئامانج.

له‌كاتژمێره‌كانی رابردوودا ئاژانسی هه‌واڵی هاوار له‌ رۆژئاوای كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی بۆردوومانی توركیا بۆ سه‌ر شاری دیرك (مالكیه‌)، مه‌نسور كه‌ریمیان، 39 ساڵ، ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی كورد دانیشتوی شاری سنه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، گیانیله‌ده‌ستداوه‌. 

له‌ رۆژانی رابردوودا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی له‌رێگه‌ی میدیاوه‌ رایگه‌یاند، بۆردوومانه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان فراوانتر ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی 12 چه‌كداری سوپای توركیا له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی كرێكارانی كوردستان كوژران.

له‌مانگه‌كانی رابردوودا توركیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی سوپای توركیایدا له‌ناو خاكی عیراق و سوریادا. 




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان