کوردستانی

پۆلیسی كه‌ركوك هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ی له‌ دیارده‌یه‌ك ئاگاداركرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی كه‌ركوك هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ی له‌ دیارده‌یه‌ك ئاگاداركرده‌وه‌
مه‌ودا میدیا - 

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ و ده‌وروبه‌ری له‌ دیارده‌یه‌ك ئاگاداركرده‌وه‌ و داوایلێكردن خۆیانی لێ به‌دووربگرن.

به‌گوێره‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ پۆلیسی كه‌ركوك له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر پیاوێك ده‌موچاو و رووخساری داپۆشێت، مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. 

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك له‌ وه‌ڵامی هاوڵاتیاندا كه‌ پرسیویانه‌ ئه‌گه‌ر ژنان نیقاب بكه‌ن یان رووخسار داپۆشن، پۆلیسی كه‌ركوك وه‌ڵامیداوه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستیان پیاوانه‌. 

Qaiwan
Qaiwan