کوردستانی
بافڵ تاڵه‌بانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی كورد له ناوچه‌كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، په‌یامێكی ئاراسته‌ی ده‌نگده‌رانی كورد و ده‌نگده‌رانی یه‌كێتیی له‌ناوچه‌كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، بافڵ تاڵه‌بانی ده‌نگدانی كورد له هه‌ڵبژاردندا به نوسینه‌وه‌ی مێژوو وه‌سفكردووه و ده‌ڵێت: شانازی به‌و رۆحییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌تانه‌وه ده‌كه‌م.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی:
کوردستانیانی خۆشەویست لە کەرکووك، خانەقین، مەندەلی، مەخموور، دەشتی نەینەوا، شەنگال و دووزخورماتوو، پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنتان لێدەكەم و شانازی بەو رۆحییەتە نەتەوەیی و نیشتمانییەتانەوە دەكەم كە لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان نیشانتاندا و شانازییەكی ترتان لەمێژوودا نووسییەوە.

دووپاتكردنەوەی كوردستانیبوونی ناوچە دابڕێنڕاوەكان و هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك نوێنەری راستەقینەی خۆتان، وانەیەكی مێژووییە و لەبیری ناكەین. ئەرك و بەرپرسیارێتیی ئێمەیە بەرامبەر دڵسۆزیتان وەفاداربین و بارتەقای خۆڕاگریتان، خزمەتتان بكەین. ئەوەی سەرۆك مام جەلال بۆ كەركووكی كرد لە خزمەتكردن و قووڵكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان، درێژەی پێدەدەین و بەشوێنپێی ئەودا هەنگاو دەنێنین.
سوپاسی تایبەتی دەنگدەرانمان دەكەین لە هاونیشتمانیان و سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانیتر كە هاوپەیمانیی كەركووك هێز و ئیرادەمانەیان هەڵبژارد، دڵنیاتان دەكەم لەجێی ئومێدی ئێوە و دڵسۆزیتاندا دەبین. هەروەها هەوڵ و شەونخونی كادرانمان بەرزدەنرخێنین لە رۆژانی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەنگدان و پێزانینیان ئاڕاستە دەكەم.
دەبێت قۆناغی نوێی كاركردنمان، هەنگاونان بێت بە ئاڕاستەی قووڵكردنەوەی ئاشتی و ئاوەدانیی زیاتر لە ناوچەكە، دەست بە چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلالەوە بگرین و رێز لە هەموو بیروبۆچوونە جیاوازەکان بگرین، پێکەوە لەگەڵ برا عەرەبەکانمان بە شیعەو سونە، برا تورکمان و هەموو نەتەوە و پێکهاتە رەسەنەکانی تر کاربکەین بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی گەشتر کە خەڵكە خۆشەویستەكەمان چاوەڕێی خزمەتی زیاتر و ژیانێكی شایستەترمان لێدەكەن و ئێمەش بەڵێن دەدەین کە درێغی نەکەین و لەخزمەتیاندابین.
پێکەوە بەرەو خزمەتی زیاتر و سەرکەوتنی گەورەتر.
برا و دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان