کوردستانی

پێشه‌وا هه‌ورامانی: هه‌رجاره‌ و به‌بیانوویه‌ك هه‌ولێر بۆردوومان ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشه‌وا هه‌ورامانی: هه‌رجاره‌ و به‌بیانوویه‌ك هه‌ولێر بۆردوومان ده‌كه‌ن
مه‌ودا میدیا - 

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی بۆردوومانی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، هه‌ندێك گرووپی ترسنۆك هه‌رجاره‌ و به‌بیانوویه‌ك هه‌ولێر بۆردوومان ده‌كه‌ن. 

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: هێزێکی لە یاسا دەرچوو رایگەیاندووە، لەرێگەی درۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لەهەولێر بۆردومانکردووە، ئه‌و هه‌واڵه‌ دوور له‌راستییه‌وه‌. 

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، ئەو هەواڵانەی ئەموگروپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دورن لە راستییەوەو و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بوونی نییە. 

ده‌شڵێت: بە ئامانجگرتنی هەولێر هەرجارەی بە بیانویه‌ک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گروپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان