کوردستانی
گه‌رمیان.. ژماره‌ی گه‌شتیار به‌راورد به‌ساڵی پار زیادیكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی ئاماژه پێكردووه كه ئەمساڵ سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كردووه.
له ئاماره‌كه‌ی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیاندا روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌مساڵ ئەمساڵ 564 هەزار و 226 گەشتیار لە ناوەڕاست و خواروی عیراق و ئێرانەوە سەردانی سنورەکەیان کردووە، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌راورد به ساڵی پار زیادیكردووه كه ئاماری گه‌شتیار ساڵی پار 460 هەزار و 623 گەشتیار بووە.

هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان ده‌ڵێت: بەهۆی ساردیی شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچە کوێستانیەکان، لەگەڵ گروپە گەشتیارییەکانی سلێمانی رێککەوتووین کە گرووپ بهێنن بۆ گەرمیان و هەروەها پاکێچێکی گەشتیاریمان دروستکردووە و داومانە بەکۆمپانیاکان، پاکێچەکەش بریتیە لەناساندنی شوێنە گەشتیارییەکانی گەرمیان بەگەشتیاران و زیادکردنی گەشتیار بۆ سنورەکە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لەسنووری ئیدارەی گەرمیاندا 15 ناوچەی گەشتیاری هەیە، 8 ناوچەی گەشتیاریی دەکەوێتە قەزای کەلار و سێ ناوچەش لە قەزای کفری و چوار ناوچەی دیکەش لە قەزای خانەقینن.