کوردستانی

پێشه‌وا هه‌ورامانی: بۆردوومانی هه‌ولێر و بڕینی قوت و مووچه‌ یه‌ك سه‌رچاوه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشه‌وا هه‌ورامانی: بۆردوومانی هه‌ولێر و بڕینی قوت و مووچه‌ یه‌ك سه‌رچاوه‌ن
مه‌ودا میدیا - 

پێشەوا هەورامانی،  وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی  كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌ بۆردوومانی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و كاریگه‌رییه‌كان و ئامانجه‌كانی رایگه‌یاند، هەر جارێک پێشوەچوونێک هەبووبێت لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەوا ئەم جۆرە گرووپانە هەوڵی دروستکردنی ئاژاوە و فیتنەیان داوە، بۆ ئەوەی ئەم پەیوەندی و گفتوگۆیانە شکست بهێنێت.

به‌وته‌ی پێشه‌وا هه‌ورامانی، ئەو ئەقڵییەتەی کە کردەوەی تیرۆرستی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدات، هەر ئەم ئەقڵیەتەش لەگەڵ ئەوەیە کە خەڵکی هەرێم لە رێگەی بەغداوە بودجە و قوتیان ببڕێت.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش دەڵێت: هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک بەشێک نەبووە لەو کێشەو وململانێیانەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدەن و ویستوێتی رۆڵێکی خێر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگێڕێت. 




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان