کوردستانی
كهشناسێك: تا ههفتهیهكی تر هیچ شهپۆلێكی باران روو له ههرێمی كوردستان ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا -
شاڵاو هیدایهت، شارهزای بواری كهشناسیی له پهیجی خۆی له تۆری كۆمهڵایهتیی فهیسبوك بڵاویكردهوه، بۆ ماوەی هەفتەیەکی تر یان زیاتریش هیچ شەپۆلێکی دابارینی دەریای باش و گشتگیر بۆ ناوچەکە لەئارادانیە، بەڵام دواتر دۆخەکە باش دەبێتەوە.
رونیكردووهتهوه، لەماوەی هەفتەی داهاتوودا بەهۆی سیستەمێکی نزمە پەستانی ئایسلەندی باکوری زەریای ئەتڵەسی درێژ بوونەوەی بۆ سەر خۆرئاوای ئەوروپاو ناوچە جیاوازەکانی ناوەڕاست و باکووری ئەوروپا و دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور، کەشێکی تەواو تەڕو ئەرێنیی و داباراناوی باران و بەفرو تەرزە و سەرماو سۆڵە بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازه کانی ئەوروپا دەگرێتەوە ئەو سیستەمە لەگەڵ ناوچەکانی ههرێمی كوردستان پێچەوانەیە و تا لەوێ بەو شێوەیە باش بێت، له ههرێمی كوردستان کەشەکە وشک دەبێت و جۆرێک لەسەقامگیریی بەخۆوە دەبینێت و هۆکارە بۆ مانەوەی بەرزە پەستان و بەرزە پەستان وەکو دیوارێک رێگری دەکات لەهاتنی شەپۆلە باشە دەریاییەکان و رەخساندنی کەشی تەڕو داباراناوی و ئەرێنیی.

شاڵاو هیدایهتی دهڵێـت: لەهەفتەی کۆتایی مانگی یەکەم بۆ ناو هەفتەی دووەم بەتایبەتی، بەهۆی لاواز بوون و کشانەوەی ئەو سیستەمە پەستان نزمەی ئایسلەندی لەسەر ئەو ناوچانەی ئەوروپا دووبارە دۆخێکی ئەرێنیی تەڕ و پڕ داباراناوی دەگەڕێتەوە ناوچەکانی ئێمە و لەهەفتەی دووەم و تا ناوەڕاستی مانگ بارانی باش هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە بەپێی ئاماژەکانی ئێستا بارستە هەوایەکی ساردی بەهێز بەشێوەی بەرفراوان لەناو هەفتەی دووەمدا دەرکەوتووە کە جێگیر بێت، بەفر بارینیشی بەشێوەی بەرفراوانیش لێدەکەوێتەوە تەنانەت بۆ سەنتەرەکانیش، لەکاتی نزیکبوونەوەی ئەم دۆخە، زانیاریی زیاترمان دەبێت.