کوردستانی

پارتی تانه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی تانه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌دات
مه‌ودا میدیا - 

ئه‌گه‌رچی دوێنێ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌رزاری وته‌بێژی ره‌سمییه‌وه‌ رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات و ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌ بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، تانه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌دات. 

هاوار محەممەد، وتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، بڕیارە پاش کەمێکی دیکە بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بدات.

وتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، رۆشتوونه‌ته‌ به‌غدا بۆ تانه‌دان له‌ كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق.

به‌گوێره‌ی لێدوانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ ماوه‌ی تانه‌دان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق كۆتاییدێت. 

دوێنێ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان په‌سه‌ند ده‌كات و ئاماده‌یه‌ بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كان. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان