کوردستانی
"هێرشی درۆنه‌كان بۆ سه‌ر هه‌ولێر سێ په‌یامی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتووه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هێرشی درۆنیی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ناوبه‌ناو دووباره ده‌بێته‌وه، كادرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه، ئه‌و هێرشه درۆنییانه سێ په‌یام له‌پشتیانه‌وه هه‌یه.
رێبین سه‌لام مامۆستای زانكۆ و كادری پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ میدیای عه‌ره‌بیی روونیكردووه‌ته‌وه، هێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر سێ په‌یام له‌پشتیانه‌وه‌یه، یه‌كه‌میان بریتییه له‌وه‌ی كه به ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت شوێنی تۆ عیراق نییه و رێگه‌ناده‌ن هیچ شوێنێكی ئارام بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت، په‌یامی دووه‌م بریتییه له‌وه‌ی كه به رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمپانیا بازرگانییه‌كان و نێرده دبلۆماتییه‌كان ده‌ڵێت، هه‌ولێر ئه‌و شوێنه ئارامه‌ی جاران نییه، په‌یامی سێیه‌میش بریتییه له‌وه‌ی كه ئه‌و هێزانه‌ی بۆردوومانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت په‌یامێكی سیاسیی بنێرن به‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان ملكه‌چ بكه‌ن بۆ داواكارییه‌كانیان، كه ئه‌وه هه‌وڵێكی ئه‌سته‌مه و روونادات.
ئه‌و كادره‌ی پارتی دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه گرووپه چه‌كداره‌كان له‌رێگه‌ی بۆردوومانه‌وه ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان ببه‌نه ناو ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه‌وه، به‌مه‌به‌ستی لاوازكردنی، ئه‌وه جێبه‌جێ نابێت.
له رۆژانی رابردووش‌دا، پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند جارێك ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت ده‌ستی خێر بێت له‌ناوچه‌كه‌دا و كێشه‌ی بۆ هیچ وڵاتێك دروستنه‌كردووه، به‌ڵام گرووپه چه‌كداره‌كان نایانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان ئارام بێت.