کوردستانی

كه‌لار به‌رهه‌می قارچك هه‌نارده‌ی هه‌رێم و عیراق ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌لار به‌رهه‌می قارچك هه‌نارده‌ی هه‌رێم و عیراق ده‌كات
مه‌ودا میدیا -

به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه‌ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لە كەلار ساڵانە 1,500 تۆن قارچك بەرهەمدەهێنرێت و هەناردەی شارەکانی عیراق دەکرێت.

هێرش محه‌مه‌د، خاوه‌نی كارگه‌ی قارچكی هیوا له‌ قه‌زای كه‌لار ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، كه‌ له‌سه‌ر رووبه‌رى 25 دۆنم زه‌وى دروستكراوه‌ ده‌ڵێت: رۆژانه‌ تواناى به‌رهه‌مهێانى 3 تۆن قارچكى هه‌یه‌، ساڵانه‌ش 1500 تۆن قارچك به‌رهه‌مده‌هێنن و ره‌وانه‌ی كه‌لار و سلێمانی و موسڵ و شاره‌كانی خوارووی عیراقی ده‌كه‌ن.

خاوه‌نی كارگه‌ی قارچكی هیوا له‌ قه‌زای كه‌لار پلانی ساڵی داهاتووی پرۆژه‌كه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ بریتییه‌ له‌ په‌ره‌دان به‌ به‌رهه‌می قارچك و هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان