کوردستانی

زانیاریی نوێ لەسەر دەنگە گەورەکەی هەولێر ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەسەر دەنگە گەورەکەی هەولێر ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

ئەمشەو لە گەڕەکی قەڵاتی نوێی هەولێر دەنگێکی گەورە بیسترا و زیان بە چەند دوکان و ئۆتۆمبێلێکی ئەو گەڕەکە گەیشت، بەپێی زانیارییەکان باس لەوەدەکرێت کە درۆن کەوتووەتەخوارەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدکان بڵاوکراوەتەوە، ئەو دەنگەی لە گەڕەکی قەڵاتی نوێی هەولێر بیستراوە درۆن بووەوە و لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە پێکراوە و خراوەتە خوارەوە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، هیچ ئاسەوارێکی درۆنەکە دیار نییە، تەنها بەهۆی بەهێزی دەنگەکەوە شوشەی چەند ئۆتۆمبێل و دوکانێک شکاوە.

تائێستا هێزە ئەمنییەکان و لایەنی پەیوەندیدار هیچ زانیارییەکیان لەبارەی رووداوەکەوە نەخستووەتەڕوو.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان