کوردستانی
کەشوهەوای شەوی سەری ساڵ چۆن دەبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشوهەوا لەبارەی رەوشی کەشوهەوای کۆتا رۆژی 2023 زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو و دەڵێت "شەوی سەری ساڵ کەشوهەوا ئاسایی دەبێت".
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ یەکشەممە 31ی کانونی یەکەمی 2023 ئاسمان هەور و خۆر دەبێت و ئاستی بینین ئاسایی دەبێت".
لەبارەی کەشوهەوای شەوی سەری ساڵی نوێ کە سبەی شەو دەکات ئاماژەی بەوەکرد "ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەشوهەوا خۆش دەبێت، تەنها کەمێک کزە بای دەبێت".
وتیشی "لە هەفتەی یەکەمی ساڵی نوێدا کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و هیچ شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە".
س.ر