کوردستانی
هێرشه درۆنییه‌كان بنكه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كرده ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، شەوی رابردوو 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، کاتژمێر 11:45 خوله‌ك، بە دوو درۆنی بۆمبرێژکراو هێرشكراوه‌ته سەر بارەگایەکی هێزه‌كانی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پیرمام سه‌ر له پارێزگای هەولێر.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی كوردستان، هێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، زیانێكی گیانیی نەبووە و تەنیا زیانی مادیی هه‌بووه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ده‌ڵێت: ئه‌م هێرشە تیرۆریستیە لە لایەن هێزێکی لە یاسادەرچوو بە چاوساخی و هاوکاریی جاش و هاوکارەکانیان بۆ سەر بنکەیەکی هێزی پێشمەرگە مەترسیدار و شەڕ فرۆشتنە.
ده‌شڵێت: وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ئەم گرووپە لە یاسادەرچوانە لە لایەن حکومەتی فیدراڵی بودجە و مووچەیان پێدەدرێت و چەکدار دەکرێن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌مدواییانه ناوبه‌ناو هێرشی درۆنیی بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر و هه‌ندێكجار سلێمانیش ئه‌نجامده‌درێت.
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هۆكاری هێرشه درۆنییه‌كان رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان نایه‌وێت به‌شداربێت له‌ململانێكانی ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت په‌لكێشی ناو ململانێكانی بكه‌ن.
بەیاننامەیەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
شەوی ڕابردوو ٣٠/١٢/٢٠٢٣ کاتژمێر ١١:٤٥ بە ٢ درۆنی بۆمبرێژکراو هێرش کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پیرمام-هەولێر ،کە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە.
ئەم هێرشە تیرۆریستیە لە لایەن هێزێکی لە یاسادەرچو بە چاوساخی و هاوکاریی جاش و هاوکارەکانیان بۆ سەر بنکەیەکی هێزی پێشمەرگە مەترسیدار و شەڕ فرۆشتنە.
ئێمە ئەو لایەنانە و حکومەتی فیدراڵ بە بەرپرس دەزانین بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، چونکە ئەم گروپە لە یاسادەرچوانە لە لایەن حکومەتی فیدراڵی بودجە و موچەیان پێ دەدرێت و چەکدار دەکرێن و بە بەر چاوی حکومەتی عێراقەوە هاتوچۆ دەکەن و چەک و موشەک و درۆن دەگوازنەوە و هێرشی تیرۆریستی دەکەنە سەر دامودەزگا فەرمی و سەربازییەکان.
لە کاتێکدا کە حکومەتی عێراق بێ دەنگ و بێ توانایە بەرامبەریان، بەڵام ئازایە لە بڕینی قوتی خەلکی کوردستان و بە هەمان پارە ئەم گروپانە پارەدار دەکرێن.
چاوەڕوانی وەڵام و هەنگاوی کرداری لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی دەکەین لە سزادانی ئەم گروپانە و هەر وەڵامدانەوەیەکیش لە کات و ساتی گونجاو‌دا بە مافی خۆمان دەزانین. داواش لە هەموو دۆست و لایەنەکان دەکەین کە لەو کردارە تیرۆریستیە بێ دەنگ نەبن و پشتیوانمان بن بۆ هەر بەرپەرچدانەوەیەک کە بە گونجاوی بزانین.
خوای گەورە پشت و پەنامان بێت.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان