کوردستانی

سودانی به‌ڵێنیداوه‌ كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ربكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی به‌ڵێنیداوه‌ كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ربكات
مه‌ودا میدیا - 

دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، كه‌مێك پێش ئێستا نوێنه‌ری مامۆستایانی نارازی  له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سودانی ئاشكراكرد.

به‌وته‌ی نوێنه‌ری مامۆستایان، چه‌ند داواكارییه‌كیان له‌شێوه‌ی یاداشتێكدا راده‌ستی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردووه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ مووچه‌ی مامۆستایان و خانه‌نشینان و وانه‌بێژان و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ و كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی بانكی ره‌شید و رافیده‌ینی له‌خۆگرتووه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا سودانی خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕیوه‌ له‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ و له‌زاری خۆیانه‌وه‌ گوێی له‌ داواكارییه‌كانیان گرتووه‌. 

نوێنه‌ری مامۆستایانی نارازی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌، كه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڵێنیداوه‌ به‌خشته‌یه‌كی كار ئیش له‌سه‌ر داواكارییه‌كان بكات و له‌ ساڵی داهاتووشه‌وه‌ مووچه‌ چاره‌سه‌ربكات و لقی بانكه‌كانی ره‌شید و رافیده‌ینیش له‌ هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه‌. 




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان