کوردستانی
مه‌سعود بارزانی: ناوچه‌كه نائارامه و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بێته‌ده‌نگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه كردووه و ده‌ڵێت: ناوچه‌كه‌كان چیتر به‌رگه‌ی ناسه‌قامگیریی ناگرێت.
سه‌رۆكی پارتی ده‌شڵێت: ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، رۆڵی خۆی بگێڕێت و پابه‌ند بێت به ئه‌ركه‌كانیه‌وه.
په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كاتێكدایه، هێرشی درۆنیی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامیی هه‌یه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.
لەكاتێكدا بەرەو دەستپێكی ساڵی تازە دەڕۆین كە ناوچەكە بە گشتی لەژێر هەڕەشەی ناسەقامگیری و نانەوەی قەیران و شەڕ و ئاژاوە دایە. پێویستە هەموو لایەك ئەوە باش بزانن گەلانی ناوچەكە مافی خۆیانە بتوانن لە ئاسوودەیی و ئاشتی و دوور لە نكۆڵیكاریدا بژین و چیتر ناوچەكەمان بەرگەی كێشە و توندوتیژی و تیرۆر و ناسەقامگیری ناگرێت. لەونێوەدا ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئاساییش و ڕێگەگرتن لە فراوانبوونی قەیران و هەڕەشەكان لەناوچەكەماندا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و كار بە پابەندییەكانی بكات. لە ساڵی تازەدا ئەو چاوەڕوانییە لە حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ هەیە كە بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و پابەندبوون بە بنەماكانی دەستوور و بەرژەوەندیی گەلانی عێراق هەنگاو بنێت. پەیامی گەلی كوردستانیش بۆ هەموو لایەك هەمیشە پەیامی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و چارەسەری بووە و ئەمە باشترین ڕێگەیە بۆ بەدیهاتنی سەقامگیری و ئارامی و پێشكەوتن.
هیوادارم ساڵی 2024 ساڵی كۆتاییهاتنی گرفتەكانی عێراق و ناوچەكەمان بێت و ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق و گشت ناوچەكەمان بێتە دی.
مسعود بارزانی
31ی كانوونی یەكەمی 2023