کوردستانی
مه‌سرور بارزانی داوا له به‌غدا ده‌كات هێرشه درۆنیه‌كان رابگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی درۆندا بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی ئێكس بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوای له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق كرد، کار بۆ وەستاندنی هێرشە بەردەوامەکانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه هێزی ده‌ره‌وه‌ی یاسا ئه‌نجامیده‌دات و سزایان بدات.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەردەبڕین. بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی هێزەکانی دەرەوەی یاسا و هاوکارەکانیان دەکەم.
مەسرور بارزانی ده‌شڵێت: ئێمە باش لەو یارییانە تێدەگەین کە کەسانی لە یاسادەرچوو لە پشتیانەوەن، مافی ئەوەشمان هەیە بەرگری لە گەلەکەمان بکەین.
مه‌سرور بارزانی داوا له به‌غدا ده‌كات، هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراق ببینێت و هەڵوێستی جیددی هەبێت و بە کردەوە وەڵام بداتەوە، چونکە بێ هەڵوێستیی، میلیشاکان زیاتر هان دەدات بۆ دەستدرێژی، ئەوان پارە و چەکی دەوڵەت بەکاردەهێنن بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان و ناسەقامگیرکردنی هەموو وڵات و دروستکردنی شەڕو ناکۆکی لە وڵاتێک‌دا کە خوێنڕشتنی زۆری بەخۆیەوە دیتووه.