کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم لە ساڵی نوێدا هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بخەینەگەڕ

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم لە ساڵی نوێدا هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بخەینەگەڕ
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و هیوادارە لە ساڵی نوێدا کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێندرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە هاوڵاتییانی عیراق و خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای دڵخۆشی و كامەرانییان بۆ دەخوازم".

‏‎ئاماژەی بەوەکردووە "هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی یەكڕیزی، پێكەوەیی و هەنگاونان بێت بەرەو ئاوەدانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی شایستە بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەمان. هەموومان بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكەین و هەوڵەكانمان بۆ بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم، كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بخەینەگەڕ".

‏‎دەشڵێت "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەی هەموو جۆرە دەستپێشخەرییەكە لەپێناو خزمەتكردنی كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرانبەر خاك و خەڵكەكەمان و خزمەتكردنیان بە ئەركی خۆمان دەزانین. لەپێناو بەدیهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەكانمان هەوڵدەدەین و گەیشتن بە داهاتوویەكی سەقامگیرتر و پرشنگدارتر بە ئامانجی خۆمان دەزانین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان