کوردستانی
کۆمسیۆن دەرگای وەرگرتنی تانەی لە ھەڵبژاردنى ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق داخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشکرایکرد دەرگای وەرگرتنی تانەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق داخرا.
عەلی فەیسەڵ، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق "کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ دەرگای وەرگرتنی تانەکانی ھەڵبژاردنی داخست".
ئاماژەی بەوەکرد "ژمارەی تێکڕای ئەو تانانەی وەرگیراون گەیشتووەتە 329 تانە و لە بەغدا زۆرترین تانەی ھەڵبژاردنی ھەیە کە 66 تانەیە، لەدوای ئەویش کەرکوک 35 تانە و کەربەلا 30 تانەیە".
رۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بەڕێوەچوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان کۆمسیۆن دەرگای تانەدانی بۆ لایەنەکان کردەوە.
س.ر