کوردستانی
لە ساڵی 2023دا زیاتر لە 100 کەس لە ئاودا خنکاون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ساڵی 2023 لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 کەس لە ئاودا خنکاون، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان 31 کەس خنکاون.
لە ساڵی 2023 لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 کەس لە ئاودا خنکاون، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان 31 کەس خنکاون.
کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند "بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاماریان یەک نەخستووە، بەڵام بەگشتی ئەمساڵ زیاتر لە 100 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر کە قەزاکانی کۆیە و شەقڵاوەی لەسەرە، 31 کەس لە ئاودا خنکاون".
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر وتی "لەناو خنکاواندا ژن، منداڵ، گەنج و پیر هەن و تێشیاندایە خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە".
س،ر
س،ر