کوردستانی
کۆمسیۆنی عیراق وادەی وەڵام دانەوەی تانەی لایەنەکانی ئاشکراکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت لە ماوەی سێ رۆژدا وەڵامی سەرجەم ئەو تانانە دەدەنەوە کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دراوە.
عەلی فەیسەڵ، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند "دوێنێ یەکشەممە 31-12-2023 کۆمەڵەی یەکەمی وەڵامی سکاڵاکانی دژ بە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رەوانەی دەستەی دادوەریی ئەو وڵاتە کراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "329 سکاڵا لەلایەن حزب و لایەنە سیاسییەکانەوە لە دژی کۆی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق تۆمارکراون و پێشبینی دەکەین لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوودا وەڵامی هەموو سکاڵاکان بدەینەوە و رەوانەی دەستەی دادوەری بکەین".
رۆژی پێنجشەممە 28-12-2023 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقی راگەیاند کە رۆژی 18ی کانونی یەکەمی 2023 بەڕێوەچوو.
س،ر
س،ر