کوردستانی

لەبارەی هێرشی درۆنییەوە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی هێرشی درۆنییەوە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی 30 مانگی رابردوو هاتەدەنگ کە لەلایەن گروپە لە یاسا دەرچووەکانەوە ئەنجام درابوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی کانونی دووەمی 2024 وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشی درۆنی گروپە لە یاسا دەرچووەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، کە لە رێکەوتی 30/12/2023 لە سنووری پیرمام - هەولێر لەلایه‌ن گروپە لە یاسا دەرچوەکان ئەنجام درا".

ئاماژەی بەوەکرد "سەقامگیری، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زامنی ئارامی و سەقامگیری عیراق و ناوچەکەشە، ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بانگی حکومەتی عیراقی و تەواوی دۆستانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین کە هاوكارو پاڵپشتمان بن بۆ راگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسانە کە دەبێتە هۆی ئاشووبی زیاتر بۆ هەرێم و عیراق و ناوچەکە بە گشتی".

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو "داوا دەكەین کە هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە تیرۆریستیانە بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەنرێن، دووپاتیشی دەکەینەوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک هەمیشە بۆ پاراستنی خاک و میللەتەکەمان، مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست و گونجاوی دەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان