کوردستانی
كهشناسێك: زستانێکی سەخت و زۆر سارد بەڕێوەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا -
كهشناسێكی كورد له ههرێمی كوردستان پێشبینییدهكات زستانێكی سارد و سهخت بهرێوهیه و سهرماو سۆڵه لهگهڵ خۆیدا بۆ ههرێمی كوردستان دههێنێت.
شاڵاو هیدایهت، شارهزای بواری كهشناسیی لهسهر پهیجی خۆی له تۆری كۆمهڵایهتیی فهیسبوك بڵاویكردهوه، چەندین شەپۆلی بەفر و بارانی باش و سەرما وسۆڵەی توند بەڕێگاوەن.

دهڵێـت: ئەم پێشبینیە % 100 لێکدانەوەی خۆمە تەنیا بەپێی تەجروبەی خۆم و رەگەزەکانی کەشوهەوای ناوچەکە لەناو وەرزی هاوین لێکدانەوەی وردم کردووە بۆ ناو زستان رێگای زانستیش لێرە دەخەمە ڕوو، بوونی رەشەبا چالاک و ناوبەناوەکانی وەرزی هاوین بەتایبەتی کۆتاییەکانی مانگی شەش و مانگی حەوت و هەشت، نیشانەی بوونی شەختە و بەستن و سەرمای توندە بۆ ناو وەرزی زستان و بوونی بای شەماڵ و ناوبەناو بەشێک لەڕۆژەکان لە کاتەکانی دوانیوەڕۆیان بەولاوە و بوونی باران لەناو وەرزی هاوینداو زۆر بوونی لەناوچە جیاجیاکان بەشێوەی ئاست بەرز لەچاو چەندین هاوینی رابردوو و وەزۆر بوونی بەڕێژەیەکی ئاست بەرز لەئاستی ئاساییەکان ئاماژەن بۆ بوونی چەندین شەپۆلی دابارین بارانو بەفرو تەرزەی باش بۆ ناو وەرزی زستان.
شاڵاو هیدایهت روونیكردووهتهوه، بەپێی ئەو لێکدانەوەیانەی کردوویانە، زستانی ئەمساڵی 2024 یەکێک دەبێت لە زستانە زۆر ساردەکان و سەخت دەبێت، زانیاریی تر مانگی یەک و دوو زۆر سارد دەبێت و لەو مەودایەدا ئەگەری بەفربارین بەگشتیی بۆ ناوچەی شاخاویی و نیمچە شاخاویی و سەنتەرەکانیان کراوەیە ئەگەری زۆره بەفربارین دەشتاییەکانی هەولێر و موسڵ و کەرکوک و گەرمیانیش بگرێتەوە سپی پۆشیش بن، هەروەها مانگی سێ و چواریش ساردن و ئەگەری بەفربارین بۆ کوێستانەکان هەیە و وەرزی بەهاریش زۆر باش دەبێت لەرووی دابارینەوە.