کوردستانی

یه‌كێتیی زانایان: به‌ئامانجكردنی هه‌رێمی كوردستان كارێكی ناشه‌رعییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كێتیی زانایان: به‌ئامانجكردنی هه‌رێمی كوردستان كارێكی ناشه‌رعییه‌
مه‌ودا میدیا - 

بۆردوومانه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن توركیاوه‌ و هێرشی درۆنه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و یه‌كێتیی زانایانی ئایینی كوردستانیش ئیدانه‌ی هێرشه‌كان ده‌كات.

یه‌كێتیی زانایانی ئایینی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی هێرش و بۆردوومانه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت: به‌ئامانجكردنی هه‌رێمی كوردستان كارێكی ناشه‌رعییه‌.

زانایانی ئایینی ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان شوێنی پێكه‌وه‌ژیان و ئارامیی و له‌خۆگرتنی ئاواره‌ و لێقه‌وماوانه‌ و نابێت بكرێته‌ ئامانج و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك پارێزگاری لێبكه‌ن.

هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی كوردستان له‌كاتێكدایه‌، بۆردوومانه‌كانی توركیا لایه‌ك  و هێرشه‌ درۆنییه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه‌، بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان