کوردستانی

كه‌شناسێك هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنێك له‌باره‌ی بارانبارینه‌وه‌ راستده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسێك هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنێك له‌باره‌ی بارانبارینه‌وه‌ راستده‌كاته‌وه‌
مه‌ودا میدیا- 

كه‌شناسێكی كوردی دانیشتوی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنێكی خه‌ڵك به‌گشتیی و جوتیاران به‌تایبه‌تیی له‌باره‌ی دانانی رووداوێكی گه‌ردوونیی به‌ نیشانه‌ی بارانبارین راستده‌كاته‌وه‌. 

سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای بواری كه‌شناسیی و جوگرافیا و بوومه‌له‌رزه‌ له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌په‌یجی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: خەرمانەی خۆر، جاران دەوترا هەرکات خەرمانه دروستبوو بارانی لە دوایه، بەڵام هیچ وانییه. 

ئه‌و كه‌شناسه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، هەرکاتێك هەوری تەنکی سمحاق لە ئاسمان هەبوو، خۆر یان مانگ خەرمانە دەدات بەهۆی شکانەوەی تیشکی خۆر لەنێو وردیله ئاو و بەفرەکانی ناو هەورەکە، به‌وه‌ش ئەو ره‌نگانە لە چواردەوری خۆر یان مانگ دروست دەبێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان