کوردستانی
پارێزگای ههولێر ئامارێكی گشتگیری رووداوهكانی سهری ساڵی بڵاوكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا -
نوسینگهی پارێزگاری ههولێر ئهمڕۆ سێشهممه ئامارێكی گشتگیریی كۆتاییهكانی ساڵی رابردوو تا سهرهتای ساڵی نوێی بڵاوكردهوه كه چهند رووداوی جۆراوجۆر و ئاماری بهخۆگرتووه.
له ئامارهدا سهبارهت بهلایهنی گهشتیاریی روونكراوهتهوه كه لهماوهی ههفتهی كۆتایی ساڵی رابردوودا تا سهرهتای ساڵی نوێ، نزیكهی 65 ههزار گهشتیار سهردانی پارێزگای ههولێریان كردووه.
ههر لهو ئامارهی پارێزگای ههولێردا خراوهتهڕوو، كه لهماوهی ئاماژهبۆكراودا، 14 رووداوی هاتوچۆدا روویانداوه و كه تیایدا 2 كهس گیانیانلدهستداوه، 49 حاڵهتی رووداوی تاوانكارییش روویانداوه.
دهقی راگهیهندراوی پارێزگای ههولێر لهبارهی ئاماری ههفتهی كۆتایی ساڵی 2023 تا سهرهتای ساڵی 2024
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر راگەیاندراوێکی لەبارەى ئامارى ڕووداوەکانى 25/12/2023 تاوەکوو 1/1/2024 بڵاوکردەوە.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیاندراوەکەدا بڵاوی کردووەتەوە کە بەپێی ئەو بەرنامە و ئامادەکاریی و پلانانەی بۆ پێشوازیکردن لە سەرى ساڵى نوێ لەلایەن پارێزگای هەولێر لە 25/12/2023 تاوەکوو 1/1/2024 ئامادەکرابوو، سەرجەم ڕێکارەکان بە سەرکەوتووى ئەنجامدرا و پلان و ئامادەکارییەکان چۆن داڕێژرابوو لە پێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان وەکوو خۆى و بەبێ هیچ گرفتێک جێبەجێکرا، بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
یەکەم/ گەشتوگوزار:
لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە سنووری پارێزگای هەولێر، چەندین لێژنەی تایبەت پێکهێنرا بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە ڕووی گەشتیاران و پێکهێنانی لیژنەى تایبەت بۆ پێشوازی کردن لە گەشتیاران لە دەروازەکانی سنوورى پارێزگاى هەولێر و چاودێریکردن و دابین کردنی خزمەتگوزاریی لە سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان و میوانخانە و چێشتخانەکان، لە 25/12/2023 تاوەکو 1/1/2024، 63 هەزار و 509 گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە.

دووەم/ هاتوچۆی هەولێر:
پلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی بەبێ هیچ گرفتێک جێبەجێکران، سەبارەت بە ڕووداوەکانى هاتووچۆش لە 25/12/2023 تاوەکو 1/1/2024 بەهۆى پابەند نەبوون بە یاساکانى هاتووچۆ و خێرا لێخوڕین 14 ڕووداوى هاتووچۆ ڕوویاندا، کە بەداخەوە بەهۆیانەوە 2 کەس گیانیان لەدەستدا و 25 کەسى دیکەش برینداربوون.

سێیەم/ ئاسایشی هەولێر:
بەپێی ئەو پلان و ئامادەکاریانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر داڕێژرابوو، وەکو خۆی و بەبێ هیچ گرفتێک جێبەجێکران و بۆ هەرحاڵەتێکی پێویستیش، سەرجەم هێزەکانی ئاسایش لە ئەرک دابوون.

چوارەم/ پۆلیسی هەولێر:
پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی سەروماڵ و گیانی هاوڵاتییان و ئامادەباشی سەرجەم هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەبێ هیچ گیر و گرفتێک تەواوی بڕگەکانی وەکخۆى جێبەجێکران، لە 25/12/2023 تاوەکو 1/1/2024، 49 حاڵەت و تاوانى جۆراو جۆر ئەنجامدراوە، هەر 49 حاڵەت و تاوانیش ئاشکراکراوە و تاوانباران و ئەنجامدران دەستگیر کراون.

پێنجەم/ بەرگریی شارستانی:
تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە ئەرک دابوون، 25/12/2023 تاوەکو 1/1/2024، 18 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، حاڵەتەکانیش لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون و جگە لە زیانی ماددی 5 هاوڵاتى بەسووکى بریندار بوونە و سوپاس بۆ خودا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

شەشەم/ بەڕێوەبەرایەتىی گشتیى تەندروستى:
تەواوى تیمە تەندروستیەکان و نەخۆشخانەکان لە ئەرک دابوونە، لە 25/12/2023 تاوەکو 1/1/2024، 13747 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێریان کردووە، 4128 کەسی دیکەش سەردانى ڕاوێژکارى پزیشکیان کردووە، 100 نەشتەرگەرى ئەنجامدراوە، جگە لە 54 حاڵەتى فریاکەوتن و 3 حاڵەتى گەستنى سەگ و(160 حاڵەتى وەرگرتنى چارەسەرى کیمیاوى، لە نەخۆشخانەکانی (لەدایكبوون و ئافرەتان، ن. شقاڵاوه، ن. عطایای ئیماران بۆ لە دایكبوون و منداڵان 2737 نەخۆش سەردانیان کردووە، 239 منداڵ 117 کوڕ و 122 کچ بەئاسیى لەدایک بوونە و 60 منداڵی دیکەش کە 34یان کوڕ و 26یان کچ بوونە بەنەشتەرگەری لەدایک بوونە.

هەروەها نووسینگەی پارێزگاری هەولێر راشی گەیاندووە: "دەستخۆشی لە یەکە کارگێڕیی و ئیدارییەکان و هێزە ئەمنیەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر و تیمەکانی شارەوانی و ژینەگەپارێزان لە سەرجەم قەزا و ناحییەکان دەکەین، کە لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوو وێڕاى پشووى فەرمانگەکانیان لە ئەرکدابوون، جارێکی تر وەکو پارێزگاى هەولێر هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی هەولێری پایتەخت دڵنییا دەکەینەوە وەک هەمیشە لە خزمەتی ئێوەدا دەبین بۆ دەستەبەرکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و بە هەموو توانایەکمانەوە بە پشت بەستن بەتوانا و چاووکراوەیی هێزە ئەمنیەکان، شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی سەلامەتی و پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵتان."
بیروڕا