کوردستانی
هه‌ولێر.. ته‌رمی بازرگانێك له شوقه‌كانی گوندی لوبنانی دۆزرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه‌مێك ئێستا، ته‌رمی تاریق عەمماش، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆژەی گوندی لوبنانی لە شاری هەولێر ، له‌ناو شوقه‌كانی گوندی لوبنانیی دۆزرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه‌مێك ئێستا، ته‌رمی تاریق عەمماش، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆژەی گوندی لوبنانی لە شاری هەولێر ، له‌ناو شوقه‌كانی گوندی لوبنانیی دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه ناوبراو به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دواییكردووه و پێشتریش چه‌ند جارێك جه‌ڵته لێیداوه و ناوبراو له ته‌مه‌نی 50 ساڵاندایه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسییه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ناوبراو شەوی سەری ساڵ لە نێو یەکێک لە ژوورەکانی هوتێلی مەسایای ناو پرۆژەی گوندی لوبنانی گیانیلەدەستداوە و له‌ئێستادا تەرمه‌كه‌ی گوازراوه‌ته‌وه بۆ پزیشکی دادی هەولێر و توێکاری بۆ دەکرێت و پاشان تەرمەکەی بۆ لوبنان به‌مه‌به‌ستی به‌خاكسپاردن ده‌گوازرێته‌وه.
بیروڕا



