کوردستانی

سه‌ندیكاكانی پارێزه‌ران و رۆژنامه‌نووسان ئیدانه‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كان ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌ندیكاكانی پارێزه‌ران و رۆژنامه‌نووسان ئیدانه‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كان ده‌كه‌ن
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی هێرشه‌ درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان ئیدانه‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كانیان كرد. 

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ‏‎لەگەڵ توندبوونی ململانێی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و دروستبوونی شەڕ و ناسەقامگیریی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە داخەوە ماوەیەكە نەیارانی نیشتمان و هەرێمی کوردستان، بە شێوازی جۆراوجۆری سیاسی و دارایی و تا رادەی گەیشتن بە هێرشی راستەوخۆ بە درۆن، بۆ سەر فرۆكەخانەی مەدەنیی هەولێر و بنكەی هێزی پێشمەرگەی كورستان دەکەنە ئامانج. 

هاوكات سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ درۆنییانه‌ی كرد و به‌رپرسیارێتیی راگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی به‌غدا و داوای كردووه‌ به‌غدا كاربكات بۆ دوورخستنه‌وه‌ی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ گۆڕه‌پانی سه‌ربازیی عیراق. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌ بابه‌ته‌كانی مووچه‌ و بۆردوومانه‌كان كردوه‌ و پێنەدانی سێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەخاتە ئەستۆی بەغدا و، داوا دەکەن لەو ساڵەدا کێشەی مووچەخۆرانی کوردستان چارەسەر بکەن، چیدی مووچەخۆرانی هەرێم سزا نەدرێن.

سه‌ندیای پارێزه‌رانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ده‌بێت به‌غدا هێرشی گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رابگرێت و سزایان بدات،  بۆئه‌وه‌ی جارێکی دیکە تاوانی وا دووبارە نەکەنەوە.



Qaiwan
Qaiwan