کوردستانی
نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دیاری‌کرا و بەرنامەی کارپێکردنی گۆڕا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی 12ی 2023 راگەیاند و نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (44) دینار دیاریکراوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/1/2024 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (44) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (13.500) بۆ (14.500) دیناره، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت".

ئاماژە بەوەکراوە "ئه‌و شوێنانه‌ی بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە (7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (17.000 بۆ 18.000) دیناره، ئەو موەلیدانەشی کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (21.000 بۆ 22.250) دینارە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى (1) گۆڕانکارى تێدادەکرێت و موەلیدەکان لەنێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە کاردەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00ى بەیانى کاردەکەن، رۆژانى هەینى و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆ کاردەکەن".

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به هاوڵاتییان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.
س،ر
س،ر
بیروڕا