کوردستانی
دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە پێش سەری ساڵی نوێوە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا لە شاری سلێمانی راگیراوە و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانیش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.
تەها جەمال، بەرپرسى دابەشكردنى نەوت لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان لە سلێمانى بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی داخستنی بانکەکانەوە دابەشکردنی نەوتی سپی راگیرابوو، لە سبەینێ پێنجشەممە 4ی کانونی دووەمی 2024 دابەشکردنی نەوتی سپی لە مەڵبەندی هەشت-وە دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا بە باشی بەڕێوەچووە، بەڵام لەدوای ئەوەی دەڵێن حکومەتی عیراق نەوت بە 50 هەزار دینار دابەشدەکات کە تائێستاش بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە، هاوڵاتییان کەمتر نەوت وەردەگرن، هەروەها خۆشی کەشوهەواش هۆکارێکی دیکەیە کە بەشێک لە هاوڵاتییان نەوت وەرنەگرن".
ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر هاوڵاتییان دابەشی دەکات نرخی هەر بەرمیلێک لەنێوان 103 هەزار بۆ 104 هەزار دیناردایە.
س.ر

بیروڕا