کوردستانی

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی بواری کەشناسی زانیاریی دەخاتەڕوو و رایدەگەیەنێت  لە رۆژی هەینییەوە شەپۆلی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانونی دووەمی 2024 شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رۆژی هەینییەوە شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکات و رەنگە تا کاتە جیاوازەکانی رۆژی شەممە به‌رده‌وام بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەرچاوەی شەپۆلەکە لە دەریای رەش و دەریای ناوەڕاستەوە دێت و کاریگەری شەپۆلەکە لە سەر ناوچەکانی بادینان و هەولێر و ئیدارەی راپەرین و کۆیە زیاترە، بۆ سلێمانی و هەڵەبجەش ئەگەری بارانی باش هەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ناوچەکانی کەرکوک و باکووری گەرمیان ئه‌م شه‌پۆله‌ زیاتر مام ناوەند دەبێت، هەرچی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی گەرمیان کاریگەری شەپۆلەکە تیایاندا لاواز دەبێت".

ئەو شارەزای کەشناسە دەڵێت "لەگەڵ بارینی باران، ئەگەری بارینی بەفریش هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها پلەکانی گەرماش دادەبەزن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan