کوردستانی
ماوەی پێنج مانگە دروستکردنی خانوو لە ناحیەی رزگاری وەستاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە ناحیەی رزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان ماوەی پێنج مانگە دروستکردنی خانوو راگیراوە و خاوەن نووسینگەکان و هاوڵاتییان داوای چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەن.
هونەر مەجید، خاوەنی نووسینگەی خانووبەرە لە ناحیەی رزگاری بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی پێنج مانگە دروستکردنی خانوو لە ناحیەی رزگاری وەستاوە، بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەری ناحیەکە واژۆی رێگەپێدان ناکات بە بیانووی ئەوەی گوایە فێڵ و دزی کراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم راگرتنە بووەتە زیان بۆ هاوڵاتییان و چەندینجار سەردانی بەڕێوەبەری ناحیەکەمان کردووە، پێمان دەڵێت تاوەکو ئەو لیژنەی رێگەپێدانەی لە شارەوانی هەیە هەڵنەوەشێتەوە و لیژنەیەکی نوێ دروستنەکرێت واژۆ لەسەر رێگەپێدانەکە ناکەم".
ئەو خاوەن نووسینگەیەش وتی "بڕیارە ئەم ئێوارەیە گردبوونەوە ئەنجام بدەین تاوەکو داواکارییەکەمان جێبەجێ بکرێت و واژۆ لەسەر رێگەپێدانەکە بکرێت".
س.ر

بیروڕا