کوردستانی
شنه خالید هاوسه‌ری پێشووی زمناكۆ خه‌سره‌و نهێنیی نوێی ئاشكراكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
مشتومڕی ره‌گه‌زگۆڕینی د. زمناكۆ خه‌سره‌و و گۆڕینی ناوه‌كه‌ی بۆ لانه كرمانج به‌رده‌وامه و تادێت بابه‌ته‌كه نهێنیی و نوسین و وه‌ڵامدانه‌وه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و له نوێترین رووداودا، شنه خالید هاوسه‌ری پێشووی زمناكۆی جاران و لانه‌ی ئێستا، وه‌ڵامی نوسه‌رێكی دایه‌وه كه پشتیوانیی له ره‌گه‌زگۆڕین كردووه و تۆمه‌تباریشی ده‌كات.
شنه خالید عه‌بدوڵڵا، هاوسه‌ری پێشووی زمناكۆ (لانه كرمانج)، له نوسینێكدا كه له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌ڵامی نوسینێكی سیروان عه‌بدول، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی كوردی دانیشتوی هه‌نده‌رانی داوه‌ته‌وه، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه نوسراوی ناوبراو پشتیوانی له ره‌گه‌زگۆڕینی زمناكۆ بۆ لانه كردووه.
شنه خالید به سیروان عه‌بدول ده‌ڵێت: تۆ و هاوشێوه‌كانی تۆ بوون كه كچی منتان بێ باوك كرد، كوڕه‌كانمتان بێ باوك كرد، ئه‌گه‌ر یه‌ك تۆسقاڵ ئینسانیه‌تت هه‌بوایه، له‌باره‌ی ره‌گه‌زگۆڕینی زمناكۆوه نه‌تده‌نووسی، تۆ و هاوشێوه‌كانت له‌كوێن، كاتێك كچه نۆ ساڵانه‌كه‌م جاروبار ده‌ردی دڵی به با ده‌دات و ده‌ڵێت دایكه تۆ ده‌زانی من تاكه منداڵم باوكم نیه، منیش پێی ده‌ڵێم چه‌ندین منداڵ هه‌یه كه باوكیان نییه و به‌جێیهێشتووه، یان ده‌ڵێم باوكت نه‌مردووه، سیروان عه‌بدول تۆ ناتوانی له‌ئازاری منداڵه‌كانم بگه‌یت.
هاوسه‌ری پێشووی زمناكۆ ده‌شڵێت: سیروان عه‌بدول تۆ نا‌توانیت له گۆشەگیریی کوڕە گەنجەکانم بگەیت، ناتەوێت لە گریان و فرمێسکی کورە هەژدە ساڵانەکەم بگەیت کە ناچار بوو بە ناچاری بابی خۆی بە زیندوویەتی بەڵام بەمردوویی ببینێت و ئێستاش ناچار بێت ژنێکی نوێ وەکوو دایکێکی نوێ قبوڵ بکات.
شنه خالید دووپاتیكردووه‌ته‌وه و به‌و نوسه‌ره ده‌ڵێت: جەنابت و هاوبیر و هاوئاستە بەرزەکانتان ناتوانن دابەزنە ئاستی هەستی کوڕەکانم و هەست بەو شۆکە گەورە و بەو لەدەستدانە گەورەیە بکەن، تکایە، لەخۆتەوە باسی شتێک مەکە کە تێیدا نەژیاویت و هیچی لەسەر نازانیت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا، سیروان عه‌بدول، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی كوردی باشووری كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له نوسینێكدا له فه‌یسبوك، پشتیوانیی له ره‌گه‌زگۆڕینی زمناكۆ خه‌سره‌و بۆ لانه كرمانج كردووه و ده‌ڵێت: لانه مێژووی تۆماركردووه.
سیروان عه‌بدول

بیروڕا