کوردستانی
كه‌شناسێك: زستانی 2024 به‌فر و سه‌رما و سۆڵه ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
كه‌شناسێك له هه‌رێمی كوردستان پێشبینیی ده‌كات كه زستانی 2024 بەفرو سەرما و سۆڵە زۆر دەبێت و یەکێک دەبێت لەزستانە زۆر سارد و سەختەکان، تەنانەت لەبەشێک شوێنی ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان پێده‌چێت بەفر لە به‌فره‌كه‌ی ساڵی 2022 زیاتر ببارێت.

شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسیی له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، ده‌ڵێت: بەپێی ئەو لێکدانەوانەی من کردوومە زستانی ئەمساڵی 2024 یەکێک دەبێت لەزستانە هەرە ساردەکان لەناوچەکە و دەوروبەری، چەندین شەپۆلی باشی باران و بەفری بەرفروان و سەرما و سۆڵەی توند ناوچەکە دەگرێتەوه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسیی نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی كه‌شناسیی له‌به‌رده‌ستیدا نییه و حكومه‌تیش هاوكاریی نه‌كردووه و روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گەر حکومەت ئاوڕی لێبداتەوە و شوێنێکی تایبەتی و هەموو پێداویستیەکی بوارەکەی بۆ دابین بکات و پشتگیریی تەواوی بکات، ئەوا بێگومان دەتوانێت لەداهاتوودا هەموو بەربەستەکان بشکێنێت له‌بواری كه‌شناسییدا.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسیی ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هاوكارییم بكات، تواناکانم زۆر زیاتر پەرە پێده‌دەم و ده‌توانم ببمە سەرچاوەیه کی باوەرپێکراوی نەک هەر ناوچەکانی خۆمان، بەڵکو بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان، چونکە ئەم بوارە حەز و خولیای زۆری منداڵیمە، تا ئێستاش حەز و خولیاکانیش هۆکارێکی سەره‌کیی لوتکەی سەرکەوتنەکانن.
بیروڕا