کوردستانی

په‌یامی هاوخه‌می سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌یامی هاوخه‌می سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران
مه‌ودا میدیا - 

به‌بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی كانوونی دووه‌می 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی تاران كرد و رووداوه‌كه‌ی شاری كرمانی ئێرانی به‌ ترسنۆكانه‌ وه‌سفكرد.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌ یامێكدا كه‌ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاویكرده‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی ئێران كردووه‌ و ده‌ڵێت: سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی شاری کرمان دەکەم. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەم و هاوخەمیانم... هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شاری كرمانی باشووری ئێران له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌دا كه‌ ئاماده‌بووانی رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی كۆچكردووی ئێرانی كرده‌ئامانج، 73 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و 105ی كه‌سی تریش برینداربوون. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان