کوردستانی
ئه‌و پزیشكه‌ی ره‌گه‌زی خۆی گۆڕی هاته‌ده‌نگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌و پزیشكه‌ی كورده‌ی كه له رۆژانی رابردوودا ئاشكرابوو ره‌گه‌زی خۆی لهنێرهوه بۆ مێ گۆڕیوه، پاش ره‌خنه‌گرتن و دروستكردنی مشت‌ومڕ، هاته‌ده‌نگ و وه‌ڵامیدایه‌وه و تكا له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌كات، وه‌ك چۆن ره‌خنه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه، په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ویش بڵاوبكاته‌وه و ده‌ڵێت: هەر میدیایەك ڕێزی بۆ پیشەکەی خۆی هەبێت، دەزانێت کە ئەرکییەتی دەنگی منیش بگەیەنێت.
لانه كرمانج (پێشتر زمناكۆ خه‌سره‌و) له په‌یامه‌كه‌یدا كه له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: من له‌سه‌ر بنه‌مای زانست بڕیارمداوه و گوێ به خه‌ڵكی نه‌زان ناده‌م، چاوه‌ڕوانكرابوو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه په‌لێكی به‌ده‌ست نه‌ریته‌وه‌یه و په‌له‌كه‌ی تری به‌ده‌ست ئێران و سعودیه و توركیا و قه‌ته‌ره‌وه‌یه به‌و جۆره مامه‌ڵه بكه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن كه‌سانێكی زۆر خۆشحاڵن و پیرۆزبایی ده‌كه‌ن و سوپاسیان ده‌كه‌م.
لانه كرمانج وه‌ڵامی كه‌سانێكی داوه‌ته‌وه كه له‌بواره نازانن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه ئه‌و كه‌سانه ئاگایان له جیهانی نوێ نییه و خۆشیان كردووه به‌پسپۆڕی بواره‌كه و بێباكیشن له ئازاری كه‌سانێك كه به‌ده‌ست ئه‌و هه‌سته‌وه ده‌ناڵێنن، باشتره ئه‌و كه‌سانه له‌بری قسه‌كردن و رق، بچن بخوێننه‌وه.
ده‌ڵێت: ئازیزانم، ئەنگۆ کە تەواو نازانن نائارامیی ڕەگەزی و ناسنامە و شوناسی ڕەگەزی چۆن گەشە دەکات و چۆن لە کەسێکەوە لۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، هەروەها؛ نازانن ئایا ئەمن چ خەباتێکم کردووە و چەند ئازارم چەشتووه بۆ سەرکوتکردنی هەستی ژن‌بوون لە خۆمدا، هەروەها؛ نازانن ئایا سەردەمانێك چ هەستێکی خۆشەویستیی و بەختەوەرییم لە ژیانی هاوبەش لەگەڵ هاوسەرەکەمدا هەبووە، هێشتا؛ نازانن کە منیش لە کۆمەڵگەیەکی پاشکەوتوو دەژیام و هیچ زانیارییەکی زانستیم لەسەر کەیسەکە نەبووە تا پێم نیشان بدا و رێنماییم بکا تا هاوسەرگیری بکەم یان نا، باشترە قسە نەکەن نەك بێن خۆتان وەکوو کەسێکی بەڕەوشتتر لە من پیشان بدەن، منیش به‌جیابوونه‌وه له هاوسه‌رم ئازارم كێشاوه.
لانه كرمانج ئاشكرایكردووه، ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زی نه‌گۆڕیبایه، ده‌مرد، ده‌ڵێت: دەزانن ئەگەر وام نەکردبا ئەگەری مردنم (٥٠٪) بوو. واتا، لە دوو کەس لەوانەی حالەتەکەی منیان هەیە، یەکیان ئەگەری مردنی هەیە ئەگەر چارەسەر نەکرێت، وه شتێك کە پێویست دەکات ئێوە خەمی بۆ بخۆن ئەوەیە کە زوو فریا بکەون، لەپێناو پەروەردەی باشی مندالەکانتاندا، بڕۆن، ئەگەر باوەڕداریشن، ببینن کە خودا ئینسانی بە جۆراوجۆر و هەمەچەشنەیی دروست کردووە چونکە شتێك کە خزمەت بە منداڵەکانتان دەکات ئەوەیە کە ئەو واقیعە بناسن و هەر لە ئێستاوە تەحەمولیان بۆ ئەو هەمەچەشنەییە هەبێت، چونکە ناهێڵێت خراپ پەروەردە بن و بەوە خۆیان و کۆمەڵگای کوردییش زیانیان پێبگات.
ئاشكرایكردووه، پێش بڕیاردان بۆ گۆڕینی ره‌گه‌ز، سێ ساڵ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری گفتوگۆی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بمێننه‌وه، به‌ڵام رێكنه‌كه‌وتن و سێ ساڵ پێش ئێستا هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی شنه خالید جیابوونه‌وه و چووه ماڵی خۆی، بۆیه ئەگەر کەسانێك پێیان وایە ئەو جێگای بەزەییه، ئەوە زۆر بەهەڵەدا چوونە، چونكه بەوپەڕی ڕاستگۆیییەوە لەگەڵ ناخی خۆی و دەوروبەری ده‌ژی، بێ هیچ دەمامکێك دەژی، بەڵام هەزاران کەس لەوانەی پەلاماریانداوه، به ماسکی دەسکردی ژیان و زەمانەوە دەناڵێنن و هەزاران خۆزگە و ئاخ لە هەناویاندا پەنگی خواردووەتەوە.
ده‌ڵێت: پێم خۆشە قسەیەکیش ڕووەو ڕۆشنبیرانی کورد و نوخبەی ڕۆشنبیری بکەم. ڕاستیەکەی چاوەڕوانییەکی زۆرترم هەبوو لەوەی ڕۆشنبیران بە دێڕێکیش بێت، تەنانەت ئەگەر باوەڕیان بە هەمەچەشنەیی مرۆڤیش نییە، وەک مافێکی مرۆڤ، داکۆکی‌یان لەو مافەی من بکردایە کە وەك ژنێك بژیم. لەم ڕووەوە زۆر نائومید بووم. دەبینم دەیان ڕۆشنبیری بەسەنگ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا پالپشتیی خۆیان دەربڕیوە، بەڵام ناتوانم ئەوە نائومێدم نەکات کە پێدەچێت زۆرێك لە ڕۆشنبیران لە ترسی ڕەخنە و لەدەستدانی خوێنەر، خۆیان لە کۆمێنتکردنی ئەو هەموو زیادەڕۆیی و ڕقە بپارێزن.
لانه كرمانج هیوای به‌خته‌وه‌ریی بۆ شنه خالیدی هاوسه‌ری پێشووی خواستووه و ده‌ڵێت: لە شەوی سەریساڵدا، کە زۆریك لە ئێوە خەریکی ڕشتن و ناردنی ڕق بوون بۆ من، بەڵام من و سێ منداڵەکەم و هاوژینی پێشووم لە پارکی شار چێژمان لە ئاهەنگی سەری ساڵ وەردەگرت.
ده‌شڵێت: نامه‌ی باش و خراپم بۆ هاتووه، تكایه قسه‌ی ره‌قم بۆ مه‌نێرن، با ئاگام له منداڵه‌كانم بێت، پرۆژه‌ی به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیم بۆ هاتووه و داوام لێده‌كرێت ئه‌و بڕیاره‌م بكرێت به فیلم.