کوردستانی
له رۆژی ههینیهوه بارانبارین دهستپێدهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا -
كهشناسێك پێشبینیی دهكات كه بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست، لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە کاریگەری شەپۆلەکە له پارێزگای دهۆکەوە دەستپێبکات، پاشان دەگاتە ناوچەشاخاوییەکانی باکووری هەولێر و لە کاتەکانی نیوەڕۆ و ئێوارەشدا سلێمانی و هەڵەبجەش دەگرێتەوە، شەپۆلەکە تاوەکو شەممە ناوبەناو بەردەوام دەبێت و لە ناوچەکانی گەرمیان لاواز دەبێت بڕی بارانەکه لە نێوان ( 1 تا 3 ملم دەبێت) ناوچەکانی تری گەرمیان دڵۆپەباران دەبێت.

سیروان ساڵح عهلی، شارهزای بواری كهشناسیی له راگهیهندراوێكدا كه لهسهر پهیجی خۆی بڵاویكردووهتهوه، دهڵێت: شەوی هەینی لەسەر شەممەو رۆژی شەممە لەو زنجیره چیایانەی کە بەرزاییان لە ( 1800 ) مەتر زیاترە لە ئاستی دەریا ئەگەری بەفربارین هەیەو بەوهۆیەوە پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک دادەبەزن و شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت.
پێشبینیی بڕی بارانبارینی شەپۆلەکە لە هەینییەوە تاوەکو شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە :
پارێزگای دهۆک ناوشار و دەروبەری ( 15 تا 25 ملم باران ) ناوچە شاخاویەکانی دەوروبەری ( 20 تا 30 ملم باران _ 5 تاوەکو 8 سانتیمەتر بەفر ).
پارێزگای هەولێر ناوشار و دەوروبەری ( 6 تاوەکو 12 ملم ) ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ( 20 - 35 ملم - 8 تاوەکو 15 سانتیمەتر بەفر ) .
پارێزگای سلێمانی ناوشار و دەوروبەری ( 4 - 8 ملم ) ناوچە شاخاویەکانی باکووری ( 7 تا 14 ملم - 5 تاوەکو 7 سانتیمەتر بەفر ).
ئیدارەی ڕاپەڕین و دەوروبەری ( 20 تا 30 ملم ) ناوچە شاخاویەکان ( 6 تاوەکو 12 سانتیمەتر بەفر )
پارێزگای هەڵەبجەو دەوروبەری ( 3 - 7 ملم باران) سەرەوەی چیاکان ( 3 تاوەکو 5 سانتیمەتر بەفر )
ئهو كهشناسه سهبارهت به ناوچهكانی گهرمیان دهڵێت: ئەگەر ئەو شەپۆلەی رۆژی هەینی و شەممە بۆ ناوچەکانی گەرمیان لاوازبوو، بێئومێد نەبن، بەمنزیکانە شەپۆلی تر بەڕێوەیه، سات بەسات خەریکە لە پێشبینیە (( خۆماڵیەکە )) نزیک دەبینەوە، ئاگاداری ئەوەم لە هەندێك ناوچەی دەشتایی ناوەڕاستی گەرمیان و باشووری گەرمیان نیگەرانی و بێئومێدی دروستبووە، پشتیوان بە خودای گەورە بەمزووانە ئەوەش تێدەپەڕێت .