کوردستانی

بڕیارێکی بەرپرسانی ئێران زیان بە بازرگانانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی بەرپرسانی ئێران زیان بە بازرگانانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەردەوامی هەیە بەهۆی بڕیارێکی بەرپرسانی ئێرانەوە تایبەت بە بازرگانانی هەرێمی کوردستان.

ئیسماعیل عەزیز، شۆفێری بارهەڵگر لە مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی چوار رۆژە مانمان گرتووە بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی دەروازەكە لە دیوی ئێران بڕیاریان داوە هەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە 100 لیتر زیاتر گاز لە تانكی ئۆتۆمبێلەكەیدا هەبێت سزا دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە بەردەوام دەبین لە مانگرتن تاوەکو ئەو بڕیارە هەڵدەوەشێندرێتەوە، چونکە بڕیارەکە زیان لە بە ئێمەی شۆفێران دەگەیەنێت، هەروەها کێشەیەکی دیکەی ئێمەش ئەوەیە کاتێک دەچینە دیوی ئێران بڕی 500 دۆلارمان وەک بیمە لێوەردەگیرێت، بەڵام شۆفێرانی ئێران کاتێک دێنە هەرێمی کوردستان تەنها 100 دۆلاریان لێوەردەگیرێت".

ئەو شۆفێرە وتی "هاتوچۆی هاوڵاتییان لە مەرزەکە ئاساییە، تەنها هاتوچۆی بارهەڵگرەکان راگیراوە ئەمەش زیانێکی زۆر بە بازرگانان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەگەیەنێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان