کوردستانی
بەشی یەکەمی نەوتە 50 هەزار دینارییەکە گەیشتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکرد نەوتە 50 هەزار دینارەکەی بەغدا گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد بڕی ئەو نەوتە 50 ملیۆن لیترە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی کانونی دووەمی 2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند "ئەو نەوتەی حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بە 50 هەزار دینار وەک هاوکاری بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی دابین بکات، بەشی یەکەمی گەیشتووەتە هەولێر".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڕی ئەو نەوتەی کە رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە بریتییە لە 50 ملیۆن لیتر، کە لەو بڕەش 16 ملیۆن لیتری بۆ پارێزگای هەولێر دابینکراوە".
پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "بڕیار وایە ئەو نەوتە بە ناوچەكانی دەرەوەی شاری هەولێر بدرێت كە تا ئێستا نەوتیان پێ نەدراوە".
س،ر